هەڵەبجە
Plus4
berî 2 saet

🔻بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 

🔻شەهیدانی هەڵەبجە و هەموو قوربانییانی گەلەکەمان هەمیشە لە یادمانن.

 

 🔻ئێمە لەم ساتەدا بە سەربەرزییەوە لەگەڵ هەڵەبجە و هەڵەبجەییەکان دەوەستین و پێکەوە هەنگاو دەنێین بۆ داهاتوویەکی گەشتر بۆ گەلەکەمان. 

 

🔻یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەمیشە خزمەتکردنی هەڵەبجەی بە ئەرکی خۆی زانیوە

 

🔻هیوادارم بۆ کەمکردنەوەی زامی ئەم کارەساتە گەورەیە و لەدەستدانی ئازیزانمان، حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عیراق زیاتر لە جاران خزمەتی ئەم شارە خۆشەویستەمان بکەن تاوەکو پێکەوە ناخۆشییەکانیان بگۆڕین بۆ هیوا و بوژاندنەوە و ئاوەدانی زیاتری شارەکە. 

 

🔻بەداخەوەین ئەمساڵ بەهۆی دۆخی نەخوازراوی ناوچەکە و جەنگەوە مەراسیمی فەرمی و شایستە بە شەهیدانی هەڵەبجە ناکرێت، بەڵام هەڵەبجە زامی گەلێکە و هەمیشە لە دڵماندایە. 

 

#ئاژانسی_هەواڵی_plus4