مەسعود بارزانی
Plus4
berî 3 saet

پەیامێک لە مەسعود بارزانییەوە

 

مەسعود بارزانی؛ سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، پەیامێک ئاراستەی هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێم دەکات.

 

🔸 دەقی پەیامەکەی بارزانی

 

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

 

لەو کاتەیدا کە شەڕ و ئاڵۆزییەکی زۆر لە ناوچەکەماندا هەیە، عێراق لەژێر هەڕەشەی قەیرانی جۆراوجۆر دایە و جیاوازی لە بۆچوونی سیاسیی لایەنەکانیش پەرەی سەندووە.

 

داوا لە حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ و حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەم پێکەوە کۆببنەوە بۆ ئەوەی چارەسەری کێشە و گرفتەکان بکەن و بگەنە ڕێکەوتن و ڕێگەش لەو خەڵکە هەلپەرستە بگیرێت کە بەنیازن قەیران و کێشەکان قووڵتر بکەنەوە.

 

مسعود بارزانی

16ی ئاداری 2026