plus4
berî 1 saet
ڕۆژانی چوارشەممەو پێنج شەممە کران بە پشووی فەرمی
فەرمانگەی میدیاو زانیاریی هەرێم ڕایگەیاند: ڕۆژی چوارشەممە بەبۆنەی (ڕێککەوتنی 11ی ئادار)ەوە، لەسەرجەم دامودەزگا حکومییەکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکەی فەرمانگەی میدیاو زانیاریی، لەو پشووەدا ڕێکارەکانی دابەشکردنی مووچە بەردەوامدەبن و دەوامکردنیش لەدامەزراوە خزمەتگوزارییەکان بەشێوەی ئێشکگری دەبێت.
هاوشانی ڕۆژی چوارشەممە، حکومەتی هەرێم ڕۆژی پێنجشەممە (12ی ئادار)یشی کردە پشوو.




