plus4
berî 15 saet
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان:
ئەگەر بەغدا رێکار دژی هێرشکەرانی سەر هەرێم نەگرێتەبەر ئەوە خۆمان مامەڵەیان لەگەڵ دەکەین.
لە چەند رۆژی رابردوودا سەرجەم هەوڵە دیپلۆماسییەکانمان خستووەتەگەڕ.
لە ئاستی باڵا لەگەڵ سەرکردەکانی ئێران، ئەمریکا و تورکیا قسەمان کردووە بەمەبەستی پاراستنی کوردستان لەم بارودۆخە.
لە دوای قسەکانی سەرۆک ترەمپ و سەرۆک پزیشکییان چاوەڕوانین کە ئاڵۆزییەکان لە هەرێمی کوردستان دووربخرێنەوە.
ناوی هەندێک لەو کەس و لایەنانەمان داوەتە بەغداد، کە هێرش دەکەنە سەر هەرێمی کوردستان.
چاوەڕێی بەغداین کە هەنگاوی جددی بۆ گرتنەبەری رێکاری پێویست بنێت.
دەزانم هاوڕێکانمان لە بەغداد هەموو هەوڵێکی خۆیان دەخەنەگەڕ بۆ بەرگرتن لە ئاڵۆزی زیاتر.
ئەگەر رێکار نەگیرایە بەر، ئەوا ئێمە خۆمان مامەڵەی لەگەڵ دەکەین.




