موچە
plus4
berî 15 saet

وەزارەتی دارایی هەرێم: هێشتا بەغدا تەواوی پارەی مووچەی نەناردووە چاوەڕوانی سبەی دەکەین

 

وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگەیاند: هێشتا وەزارەتی دارایی عێراق تەواوی پارەی مووچەی نەناردووە چاوەڕوانی سبەی دەکەین تا تەواوی پارەکە بێت و دەستبەجێ مووچە دابەشدەکەین.

گوژمەیەکی تر لە تەمویلی مووچەی مانگی شووبات خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی.

دوانیوەڕۆی ڕۆژی یەک شەممە ( ٨ ی ئازاری ٢٠٢٦ ) گوژمەیەکی تر بەبڕی (٣٦٥ ) ملیارو ( ٧٠٢ ) ملیۆن دینار وەک بەشێکی تر لەتەمویلی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

چاوەڕێ دەکەین سبەی دووشەممە لەگەڵ گەیشتنی تەواوی تەمویلی مووچە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە ڕاستەوخۆ دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات بکەین.

ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابوری

٨ ی ئازاری ٢٠٢٦