plus4
berî 1 roj
مەسعود بارزانی: دان بەخۆداگرتنیش سنووری هەیەو پێشمەرگەش هەرگیز زوڵمی قبووڵ نەکردووە
مەسعود بارزانی؛ سەرۆکی پارتی لەپەیامێکی توونددا هۆشداریدەداتە ئەو گرووپە چەکدارانەی بەناوی موقاوەمەوە هێرشدەکەنە سەر هەرێمی کوردستان.
ئەمڕۆ، مەسعود بارزانی پەیامێکی تووندو گرنگی ئاراستەی ڕای گشتی و لایەنە عێراقییەکان کردو لەپووختەی پەیامەکەیدا بارزانی دەڵێت:
گەلی کوردستان هەمیشە ئاشتیخواز بووەو لەگەڵ شەڕدا نەبووە.
گەر شەڕ بەسەر کوردستاندا بسەپێندرێت، ئەوا بەدڵنیاییەوە بەرگری لەخۆی و مافەکانی دەکات.
پێم سەیرە چۆن گرووپەکان بەناوی موقاوەمە پەلاماری شوێنی سڤیل و پێشمەرگە دەدەن.
ئەم هێرشانە شەڕفرۆشتن و دەستدرێژیی ئاشکران بۆسەر مافی هاووڵاتیان و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان.
دەبێت هەموو لایەک بزانن کە دان بەخۆداگرتنیش سنووری خۆی هەیە.
پێشمەرگە هەرگیز زووڵم و زۆریی قبووڵ نەکردووەو نابێت ئەم جۆرە شەڕفرۆشتنە لەلایەن ئەو گرووپانەوە بەردەوامبێت.
دەبێت حکومەتی عێراق، پەرلەمان و بەتایبەت چوارچێوەی هەماهەنگی بەجددی بۆ ئەم بابەتە بێنە سەر هێڵ.
دڵنیایی دەدەمە خەڵکی کوردستان کە بەهەموو توانایەکەوە کاردەکەین بۆ دوورخستنەوەی هەرێم لەم شەڕو نەهامەتییە.





