plus4
berî 1 roj
ترەمپ لەبارەی شەڕی ئێران، پەیامێکی نوێ ئاڕاستەی کورد دەکات
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایکەیاند، نامانەوێت کورد بچێتە نێو ئێرانەوە، ئێمە ئەوانمان خۆشەوێت نامانەوێت بکوژرێن.
ترەمپ لە وەڵامی پرسیارێکی رۆژنامەنوسان کە ئاخو کورد بەشدار دەبێت لەم جەنگە، ترەمپ وتیشی، جەنگەکە بەشی خۆی ئاڵۆزەو نامانەوێت لەوە زیاتر ئاڵۆز بێت.
باسی لەوەشکرد، ئێمە لەگەڵ کورد زۆر دۆستین و پەیوەندییەکی باشمان لەگەڵیان هەیە ، بۆیە نامانەوێت زیانیان پێ بگات یاخود بکوژرێن.





