plus4
berî 1 roj
ئەمینداری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگە: دەیانەوێت بە 75 هەزار دینار شەڕی درۆن و موشەکمان پێبکەن
جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی پێشووی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند ، ئەو هاوکارییەی کە ئەمریکا دەیداتە هێزەکانی پێشمەرگە تەنها 75 هەزار دینارە، لە پلەی فەریقەوە تا پێشمەرگەیەکی ئاسایی مانگانە وەکو هاوکاری هاوپەیمانان بڕی تەنها 75 هەزار دینار دێتە سەر حسابکەیان، لەبەرامبەریشدا دەیانەوێت شەڕی درۆن و موشەکمان پێبکەن.
وتیشی ، من بەشەرمی ئەزانم ئەفسەرانی پێشمەرگە ئەو 75 هەزار وەربگرن.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، چەندین جار دۆناڵد ترەمپ و تۆم باراک لە راگەیاندنەکانەوە دەڵێن کورد جەنگاوەرێکی ئازایەو ئێمە بەپارە شەڕیان پێ دەکەین و پارەكەشیان 75 هەزار دینارە





