plus4
berî 1 roj
کەرکوک.. دوو روداوی هاتوچۆ قوربانی لێدەکەوێتەوە
بەرانبەر گوندی داود عەلوک لەناحیەی ریاز، سەر رێگەی کەرکوک- بێجی؛ روداوێکی هاتوچۆ بەهۆی پێکدادانی ئۆتۆمبێلێک لەگەڵ بارهەڵگرێک روداوەو سەربازێک گیانی لەدەستداوە.
سەربازەکە تەمەنی 36 ساڵە و خەڵکی قەزای بێجییە لەسەڵاحەدین.
لەلایەکی دیکەوە لەسەر رێگەی مەکتەب خالید بەهۆی پێکدادانی نێوان دوو ئۆتۆمبێل، دوو کەس برینداربونە.





