plus4
berî 1 roj
بافڵ تاڵەبانی چەندین نهێنیی ئاشکرا کردو پەردەی لەسەر دوا زانیارییەکانی شەڕەکە هەڵماڵی
بافڵ جەلال تاڵەبانی؛ سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەدیدارێکیدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز، پەردە لەسەر کۆمەڵێک نهێنی و پێشهاتی نوێ بەتایبەت لەبارەی شەڕی نێوان ئێران و ئەمریکاو ئیسرائیل هەڵدەماڵێت.
هەلومەرجەکانی بەراورد بەگۆڕینی ڕژێمی عێراق لە 2003 جیاوازن، ئەوکات کوردو شیعە هاوڕابوون و ئۆپەراسیۆنەکە شەرعیەتی هەبوو.
کوردستان دەبێت پردێک بێت، نەک کردنی بەمەیدانى جەنگ.
پێکدادانەکان کتوپڕ دەستیانپێکرد.
وەزیری دەرەوەی ئێران زۆر نائومێد بوو.
کوردستان نابێت شوێنی شەڕ بێت.
کوردانی ئێران شایانی ڕێزن.
بۆچوونی من وایە ڕۆژانی سەخت بەڕێوەن.
سەرۆک ترەمپ زۆر بەڕێزو نەرمونیان بوو.
خەڵکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەشی خۆیان ناڕەحەتییان بینیوە.
ئێرانییەکان دەیانویست لەسەر مێزی گفتوگۆ دابنیشن و کێشەکان چارەسەربکەن.
هاوپەیمانەکانمان دەبێت خۆشگوزەرانی بۆ ناوچەکانمان بهێنن.
هیچ نیشانەیەکی ئارامبوونەوە لەدۆخەکەدا نابینم.
ئەوەی دەیبینم زیادبوونی بەردەوامی گرژییەکانە.
گۆرینی ڕژێمی ئێران یەکێک نییە لەکارتەکان و تاران خۆی بەدەستەوە نادات.
هێزی کوردی ئاودیوی سنوور نەبووەو دەرهاوێشتەی تووندی دەبێت نەک تەنها لەسەرئاستی ئێران بەڵکو لەسەرئاستی تورکیاش.
دەمەوێت ڕۆڵی پردێک ببینم بۆ دەستپێکردنەوەی دانووستانەکان و چارەسەرکردنی کێشەکان بەگفتوگۆ، هەروەک ئەو ڕۆڵەی باوکم دەیگێڕا.
ئەوەی من نیگەران دەکات قەیرانە مرۆییەکانن، چوونکە لەخۆرهەڵاتی ناوەڕاست زیاتر لەوەی پێویستە جەنگ و ململانێمان دیوە و ئێستاش کاتی سەقامگیری و ئاشتییەکی ماوە درێژە.
پێموانییە گۆڕینی حکومەتی ئێستای ئێران هێندە ئاسان بێت، چوونکە هیچ راپەڕینێکی جەماوەریی نابینین.




