plus4
berî 1 roj
پشووی فەرمی لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن درێژکرایەوە
هه‌ردوو وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هەرێم، له‌ڕاگه‌یاندراوێكی هاوبه‌شدا درێژکردنەوەی ماوەی پشوویان ڕاگەیاند.
لەڕاگەیاندراوە هاوبەشەکەدا هاتووە: له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی و پاراستنی سه‌لامه‌تیی گیانی مامۆستایان و قوتابیان و خوێندكاران، له‌ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 8ی ئازاری 2026 تاڕۆژی دووشه‌ممه 23ی ئازاری 2026، له‌تەواوی ناوه‌نده‌كانی خوێندنی سەر بەهەردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بەحكومی و ناحكومی و تایبه‌ت و نێوده‌وڵه‌تیشەوە پشووی فەرمی ده‌بێت.
ئەم پشووە سەرجەم قوتابخانەو خوێندنگەو پەیمانگەو زانکۆ حکومی و ئەهلی و تایبەت و ناحکومییەکانیش دەگرێتەوە.
هاوکات، وەزارتی كار‌و كاروباری كۆمەڵایەتیش ڕایگەیاند: لەڕۆژانی 8 تا 23ی مانگ لەپەیمانگەكانی كەمئەندامان و دایەنگەو سەنتەرەكانی ئۆتیزمی حكومی و سەنتەرەكانی چالاكیی منداڵان پشووی فەرمییە.





