plus4
berî 3 saet
ڕاگەیاندراوێک لەوەزارەتی داراییەوە سەبارەت بە مووچەی مانگی دوو
وەزارەتی دارایی هەرێم، ڕاگەیاندراوێکی سەبارەت بەمووچەی مانگی دوو بڵاوکردەوە:
نیوەڕۆی ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی (٥ی ئازاری ٢٠٢٦) بڕی (٢٧٤ ) ملیارو ( ٩٦٢ ) ملیۆن دینار بە چوار گوژمە وەک بەشێک لە تەمویلی مووچەی مانگی شوباتی مووچەخۆرانی هەرێم کە بریتیە لە تەمویلی مووچەی مانگی شوباتی خانەنشینان و سودمەندانی چاودێریی کۆمەڵایەتی و فەرمانبەرانی گرێبەست و مینحەی زیندانیانی سیاسی، خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
چاوەڕێدەکرێت لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دەوامی فەرمی لەڕۆژی یەک شەممەی داهاتوو تەواوی تەمویلی مووچە بخرێتە سەر هەژماری بانکیمان و لەگەڵ گەیشتنی تەواوی پارەکەو وەرگرتنی لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق ڕاستەوخۆ خشتەی مووچەی مانگی شوبات ڕادەگەیەنرێت و دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری
٥ ی ئازاری ٢٠٢٦




