كورمور
plus4
berî 3 saet

ڕاگرتنی بەرهەمهێنانی غاز لەکێڵگەی کۆرمۆر تاکاتێکی نادیار بەردەوام دەبێت

 

دوای ئەوەی کۆمپانیای دانە غاز ڕاگرتنی بەرهەمهێنانی لەکێڵگەی کۆرمۆر لە 28ی شووباتەوە بۆ کاتێکی نادیار ڕاگەیاند، ئەویش وەک ڕێکارێکی خۆپارێزی لەپێشهاتە ئەمنییەکانی ناوچەکە.

لەڕاگەیاندراوێکدا کۆمپانیاکە دەڵێت: ئەو هەنگاوە بەهەماهەنگی تەواو لەگەڵ وەزارەتەکانی سامانە سروشتییەکان و کارەبا لەهەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە.

بەپێی ئەو ڕاگەیاندراوە: پرۆسەی چۆڵکردنی دامەزراوەکه‌ی بەپێی ڕێکارەکانی کارکردنی دامەزراو ئەنجامداوە، ئامادەیی کارکردنی پاراستووە بۆ دڵنیابوون لەئامادەکاریی تەکنیکی و ڕێگەدان بەدەستپێکردنەوەی به‌رهه‌مهێنانی گونجاو بەزووترین کات کە بارودۆخ ڕێگەی پێبدات.

کۆمپانیاکە جەختی لەسەر پابەندبوونی خۆی بەئاگادارکردنەوەی بازاڕ لەهەر پێشهاتێکی بەرچاو لەکاتی خۆیدا کردەوە.