plus4
berî 2 saet
سودانی ژمارەیەک بەرپرسی لەئەرکەکانیان دورخستەوە؛
پەیوەندی بە هێرشەکەی سەر هەولێرەوە هەیە
کەمێک پێش ئێستا محەمەد شیاع سودانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان گەیشتە بارەگای ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان و بڕیاریدا بەدورخستنەوە هەموو بەرپرسانی دەزگا هەواڵگرییەکانی سنوری نەینەوا لەپۆستەکانیان.
بڕیارەکەی سودانی پەیوەندی بە هێرشە درۆنییەکەی ئێوارەی ئەمڕۆ هەولێرەوە هەیە کە ئاشکرابوە گروپێکی چەکدار لەو سنورەوە ئەنجامیانداوە.
چونکە سەکۆی تەقاندنی درۆنەکان نزیک سەنگەرەکانی پێشمەرگە بوەو بەهۆیەوە تەقەش لەنێوان هێزی پێشمەرگەو گروپەکەدا رویداوە بەڵام سوپای عێراق کەوتونەتە نێوانیان و رایانگرتووە.
فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان لەبارەگای ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانەوە خۆی بانگەوازی لەهەموو فەرماندەی هێزە ئەمنییەکان کردووە کە دەبێت یاسا بسەپێنن و رێگە بەهیچ گروپێک نەدرێت عێراق بەرەو ململانێ و هەڕەشە بەرێت.
فەرمانشیکردووە بە لێپرسینەوە لەگەڵ هەر هێزو کەسێکی ئەمنی کە لەئەرکەکەیدا کەمتەرخەم بێت.




