plus4
berî 2 saet
بافڵ جەلال تاڵەبانی و وەزیری دەرەوەی ئێران پەیوەندییەکی تەلەفۆنی ئەنجامدەدەن
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە پێگەیشت.
لە پەیوەندییەکەدا گفتوگۆ لەبارەی جەنگ و پێشهاتە سەربازییەکانی ئەم دواییانەی ناوچەکە کرا.
سەرۆکی یەکێتی جەختی لە دۆزینەوەی چارەسەری ئاشتییانە بۆ کێشەکان و گەڕانەوە بۆ گفتوگۆ کردەوە بۆ پاراستنی سەقامگیریی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وتی، یەکێتی هەموو هەوڵەکانی لەو چوارچێوەیەدایە.
لای خۆیەوە، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران سوپاسی سەرۆکی یەکێتی کرد لە بەرامبەر رۆڵ و کاریگەری لە پاراستنی سەقامگیریی عیراق و هەرێمی کوردستان و بە رێزەوە لە پێگەی ئاشتییانەی یەکێتی لە ناوچەکە رووانی و رایگەیاند کە لە پەیوەندی بەردەوامدا دەبین.




