خانەقین
plus4
berî 1 saet

مەڵبەندی خانەقینی یەکێتی:

خانەقین بۆ یەکێتی هێڵی سورەو رێ بە لاوازکردنی پێگەی کورد نادەین

 

مەڵبەندی خانەقینی (ی.ن.ک) لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت، بە توندی ڕووبەڕووی هەر هەوڵێک دەبینەوە کە بیەوێت ناسنامەی مێژوویی یەکە کارگێڕییەکانی خانەقین بشێوێنێت، و بڕیاری جیاکردنەوەی ناحیەکانی (قەرەتەپە و جەلەولا) لە قەزای خانەقین، بڕیارێکی سیاسیی نادەستوورییە و تەواو پێچەوانەی ماددەی ١٤٠ و بنەماکانی پێکەوەژیانە.

دەشڵێت ، خانەقین بۆ یەکێتی هێڵی سوورە؛ ڕێگە نادەین بە ناوی چاکسازی ئیدارییەوە، پیلانی دابڕین و لاوازکردنی پێگەی کورد لە ناوچە دابڕێنراوەکان جێبەجێ بکرێت.

دووپاتیشیدەکاتەوە یاری کردن بە سنووری ئیداری خانەقین، یاری کردنە بە سەقامگیری ناوچەکە.