plus4
berî 2 meh
بافڵ جەلال تاڵەبانی و تۆم باراک:
دۆخی ئێستا وادەخوازێت کورد یەک دەنگ و یەکگرتوو بێت
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە تۆم باراك، نێردەی تایبەتی سەرۆك دۆناڵد ترەمپ بۆ كاروبارى سووريا كرد.
لە کۆبوونەوەیەکدا کە قوباد تاڵەبانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و جۆشوا هاريس، كاربهڕێكهرى باڵيۆزخانهى ئهمريكا له عیراق ئامادەیبوون، دۆخی سیاسیی عیراق و ناوچەکە تاوتوێکرا.
لە کۆبوونەوەکەدا پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق خرایەبەر باس و جەختیان لە خێراکردنی پرۆسەکە و لابردنی بەربەستەکان کردەوە.
سەرۆکی یەکێتی رایگەیاند، لە گێڕانی رۆڵێکی گرنگ لە عیراق بەردەوام دەبین تاوەکو دڵنیابین لەوەی داهاتووی وڵات بە شێوەیەک بێت باشترین خزمەت بە هەموو خەڵکی عیراق بکات.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی و تۆم باراك لەسەر پێویستیی تەواوکردنی رێکارەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆکبوون و جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە کە دۆخی ئێستا وادەخوازێت کورد یەک دەنگ و یەکگرتوو بێت لە هەرێمی کوردستان و عیراقدا.





