plus4
berî 2 roj
سەرکەوتنی هەر حکومەتێک لە سوریا بەندە بەپاراستنی مافی کورد
مایک پێنس؛ جێگری پێشووی سەرۆکی ئەمریکا لەنوێتیرین پەیامێکیدا لەبارەی دۆخی سوریا دەڵێت: ئاشتی و سەقامگیری لەو وڵاتەدا بێ کوردو پێکهاتەکان بەدی نایەت.
پێنس وتیشی: سەرکەوتنی هەر حکومەتێک لەداهاتووی سوریا، پەیوەستە بەپاراستنی مافە ڕەواکانی کوردو مەسیحییەکان.
داوای لەحکومەتی واشنتۆن کرد کە قوربانییانی کورد لە شەڕی دژی تیـ.ـرۆردا لەبیر نەکات و ڕایگەیاند: نابێت پێگەی کورد بکرێتە قوربانیی گۆڕانکارییەکانی هاوسەنگیی هێز لە ناوچەکەدا.
هۆشداریشی دا کە پێویستە کورد بەشدارییەکی کاراو ڕاستەقینەی لەپرۆسەی حکومڕانی و داڕشتنەوەی دەستووری نوێی سوریادا هەبێت، بەپێچەوانەوە هەر هەوڵێک بۆ چەسپاندنی ئاشتی لەو وڵاتەدا ڕووبەڕووی شکست دەبێتەوە.





