plus4
berî 3 roj
ئەمریکا بۆ عێراق: تا ڕۆژی هەینی مۆڵەتتانە گەر نا تووندترین سزا دەدرێن
میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە: حکومەتی واشنتۆن مۆڵەتی داوەتە حکومەتی بەغدا کە یا حکومەتێکی دوور لەهەژموونی تاران هەڵبژێرن، یاخوود سزای تووندیان دەدەن.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی عێراق: حکومەتی ئەمریکا تاڕۆژی هەینی مۆڵەت دەداتە بەغدا بۆ پێکهێنانی حکومەتێک کە بەهیچ شێوەیەک لەژێر هەژموونی ئێراندا نەبێت.
هۆشدارییەکەی ئەمریکا بۆ پاراستنی عێراقە لەسزای تووند، بەڵام گەر هاتوو حکومەتێکی نزیک لەئێران یاخوود لەژێر هەژموونی ئەو وڵاتە پێکبهێنرێت، ئەوا ڕووبەڕووی سزا تووندەکانی واشنتۆن دەبێتەوە.
گوشارەکانی ئەمریکا بۆسەر هێزە سیاسییەکانی عێراقە سەبارەت بەپێکهێنانی حکومەتی نوێ و نوێترین و دواهەمین مۆڵەتیشە لەلایەن ئیدارەی ترەمپەوە بۆ دیاریکردنی ئاراستەی حکومەتی نوێی عێراق.





