کارتی مۆبایل
plus4
berî 1 saet

بەفەرمی.. وەزارەتی پەیوەندییەكانی عێراق بڕیاریدا بە گرانکردنی نرخی كارتی مۆبایل و ئینتەرنێت

 

دوای ئەوەی وەزارەتی پەیوەندییەكانی عێراق لەساڵی 2023 باجی سەر كارتی مۆبایل و هێڵەکانی ئینتەرنێتی هەڵگرت، بەڵام لەكابینەكەی سودانی بۆ زیادكردنی داهاتی وڵاتەکە، بڕیاردرا دووبارە باج بخرێتەوە سەر كارتەكانی مۆبایل و خزمەتگوزاریی هێڵەکانی ئینتەرنێت.

لەماوەی ڕابردوودا، بەدیاریکراوی لەکۆتایی ساڵی ڕابردوو بڕیارەکە خرایە بەرباس، بەڵام ئەمڕۆ بەفەرمی بڕیارەکە دەرچوو، دەخرێتە بوواری جێبەجێبەجێکردنەوە.

بەپێی نووسراوەکەی وەزارەتی پەیوەندییەكانی عێراق كە مێژووی ئەمڕۆی لەسەرە، بڕیاردرا بەدووبارە سەپاندنی كرێی خزمەتگوزاری بەڕێژەی 20% بەسەر کۆمپانیاکانی پەیوەندی، پڕكردنەوەی باڵانسی هێڵەکانی تەلەفۆن و ئینتەرنێت.

بەپێی بڕیارەکە، زیادکردنەکە فرۆشتن لەڕێگەی كارت و ئەپڵیكەیشنەكانیش دەگرێتەوە.

ئەم بڕیارەی وەزارەتی پەیوەندییەكانی عێراق، وەرگرتنی 20%کە، تەواوی كۆمپانیاكانی ئینتەرنێت (كێبڵ و وای فای)یش دەگرێتەوە.

بەپێی زانیارییەكان، ئەو بڕیارە كۆمپانیاكانی مۆبایل و ئینتەرنێت لە هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە كە مۆڵەتیان لەحكومەتی هەرێم وەرگرتووەو لەژێر سایەی وەزارەتی پەیوەندییەكانی عێراق نین، تەنها ئەو كۆمپانیایانە دەگرێتەوە كە مۆڵەتیان لەعێراق وەرگرتووەو تەنها هەردوو كۆمپانیای ئاسیاسێڵ و کۆڕەک تیلیکۆمن.