ماستەرکارد
plus4
berî 3 saet

مامەڵەکردن بە پارەی کاش لەتەواوی فەرمانگە حکومییەکان رادەگیرێت

 

عێراق لەڕووی مامەڵەی داراییەوە هەنگاوێکی مێژویی دەنێت و لە مانگی شەشی ئەمساڵەوە مامەڵەکردن بە پارەی کاش لەتەواوی فەرمانگەکانی حکومەت رادەگیرێت و کار بە مامەڵەی دارایی ئەلیکترۆنی دەکرێت.

بەپێی وتەی عەلا فەهد ئەندامی تیمی راگەیاندنی بانکی ناوەندی عێراق، ئەو هەنگاوە ستراتیژیەو لەتەواوی عێراق بە ناوچە دوورەدەستەکانیشەوە کاری پێدەکرێت و لەمانگی شەشەوە لەتەواوی فەرمانگەکان پشتبەستن بە مامەڵەی دارایی کاش رادەگیرێت.

دەشڵێت، ئەم هەنگاوە رۆڵی دەبێت کە بەرپاکردنی شەفافیەت و کەمکردنەوە گەندەڵی لە فەرمانگەکان.