فرۆکەخانەی سلێمانی
plus4
berî 3 saet

بە فەرمی کاتی گۆڕینی ناوی فڕۆکەخانەی سلێمانی بۆ فڕۆکەخانەی جەلال تاڵەبانی ڕاگەیەندرا

 

دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراق بەیاننامەیەکی سەبارەت بە گۆڕینی ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی جەلال تاڵەبانی بڵاوکردەوە.

بەپێی بەیاننامەکە لە رۆژی 19مانگی ئازاری داهاتووەوە بە فەرمی ناوی فڕۆکەخانەکە لە سلێمانییەوە بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی جەلال تاڵەبانی دەگۆڕدرێت و لەو بەروارەوە لەهەموو نەخشەو نوسراوەکاندا ناوی فڕۆکەخانەکە دەگۆڕدرێت بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی جەلال تاڵەبانی.