وەزارەت
plus4
berî 4 saet

🔻پشکنینی تەندروستی بۆ قوتابیانی عێراق دەکرێت و کەرکوکیش دەگرێتەوە

 

وەزارەتی تەندروستی لە کەرکوک و پارێزگاکانی دیکەی عێراق هەڵمەتێکی نیشتیمانی بۆ پشکنینی چاوو گوێ و ددان و قسەکردن و بڕبڕەی پشت و خۆراک بۆ هەموو قوتابیان رادەگەیەنێت.

لەو رەوە ساڵح حەسناوی وەزیری تەندروستی عێراق رایگەیاند، هەڵمەتەکە بەبەشداری 4800 تیمی تەندروستی ئەنجامدەدرێن و سەردانی تەواوی خوێندنگە سەرەتاییەکان دەکەن لە هەموو پارێزگاکان بەمەبەستی پشکنینی قوتابیان.

وتیشی، هەڵمەتەکە قوتابیانی یەکی ناوەندیش دەکرێتەوەو پشکنینی تەندروستی خۆراکیان بۆ ئەنجامدەدرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، مەبەست لە هەڵمەتەکە چاودێریکردنی تەندروستی منداڵانە لەڕێی سیستمی تەندروستی خوێندنگەو دابینکردنی ڤاکسین.