plus4
berî 3 saet
ئیلهام ئەحمەد: ئەگەری دووبارە هەڵگیرسانەوەی شەڕ لە سوریا لەئارادایە
ئیلهام ئەحمەد؛ هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەر ئاشکرایکرد: هێشتا مەترسیی دووبارە هەڵگیرسانی شەڕێکی نوێ لەسوریا لەئارادایە.
ئیلهام ئەحمەد دەڵێت: تورکیا ڕۆڵێکی خراپ و نەرێنی دەگێڕێت و هەمیشە ڕۆڵی هەیە لەبەرەو ئاڵۆزی بردنی ناوچەکە، بەتایبەت تاڕێگری لەبەدەستهێنانی مافەکانی کورد بگرێت.
ناوبراو ڕوونیکردەوە: پێش کۆنفرانسی میونشن لەئەڵمانیا، ئەمریکییەکان داوایان لێکردوون کۆبوونەوەکانیان بەهاوبەشی لەگەڵ وەفدی حکومەتی سوریا ئەنجامبدەن.
ئاشکرایکرد: وەفدی ئیدارەی خۆسەر لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سوریا کۆبووەتەوەو لەسەر هەماهەنگی و ڕێکخستنی کارەکان بەهاوبەشی ڕێککەوتوون.
ناوبراو ڕوونیدەکاتەوە: هێشتا زۆرێک لەبڕگەکانی ڕێککەوتنی 29ی کانوونی دووەم، جێبەجێنەکراون و وتاری ڕق و کینە لەناوخۆدا ڕێگرە لەپرۆسەکە.
هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوە جەختیکردەوە: پێویستە کورد بەناسنامەی خۆیەوە لەسەر خاکی خۆی بژی و پشتگیری لەڕەشنووسی یاسای پاراستنی کورد بکرێت.




