plus4
berî 5 saet
بافڵ تاڵەبانی: زمانی شیرینی کوردی هێمای شووناسی نەتەوەییمانە
بافڵ جەلال تاڵەبانی؛ سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند: بەشانازییەوە زمانی شیرینی کوردی، زمانی ئێمەیەو هێمای شووناسی نەتەوەییمانە.
بافڵ تاڵەبانی؛ لەڕاگەیاندراوێكدا دەڵێت: لەڕۆژی جیهانیی زمانی دایکدا، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی سەرجەم خەڵکی کوردستان و هەموو ئەو ڕۆڵە دڵسۆزانەی نیشتمانەکەمان دەکەم کە خەباتیان بۆ بەرز ڕاگرتنی زمانەکەمان کردووە.
دەشڵێت: بەشانازییەوە زمانی شیرینی کوردی، زمانی ئێمەیەو هێمای شووناسی نەتەوەییمانە، ئەرکمانە پارێزگاری لەم سامانە بەنرخە بکەین کە پێشینانمان بۆیان جێهێشتووین.
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دووپاتیدەکاتەوە کە لەم ڕۆژەدا جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە پاراستن و پەرەپێدانی زمانی دایک بەرپرسیارێتییەکی هاوبەشی هەموو تاک و پێکهاتەکانی کۆمەڵگەیە، بەڵێن دەدەین کار بۆ بەهێزترکردنی زمانی کوردی لەتەواوی بوارەکاندا بکەین





