plus4
berî 6 saet
مەزڵوم عەبدی لە رۆژی زمانی دایک موژدەیەک بە کوردانی رۆژئاوای كوردستان دەدات.
مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات بەبۆنەی رۆژی زمانی دایکەوە پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە:-
بەم نزیکانە کۆبوونەوەیەکی گرنگ لەگەڵ وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی سوریا ئەنجامدەدەن بۆ گفتوگۆکردن لەسەر میکانیزمی دەستکردن بە هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی پرۆسەی خوێندن بە زمانی کوردی لە رۆژئاوای کوردستان.
مەرسوومە کۆمارییەکەی سەرۆکایەتی کۆماری سوریا لەبارەی ناساندنی زمانی کوردی وەک یەکێک لە زمانە رەسمییەکانی دەوڵەت، دەستکەوتێکی گەورەیە ، بەڵام بەس نییە و لەئاستی ئەو پێشکەوتنە نییە کە لەرووی زمانی کوردییەوە لە رۆژئاوای کوردستان پێیگەیشتوون.
لەچەند ساڵی رابردوودا ، هەزاران خوێندکار لە سەرەتاییەوە تاوەکو زانکۆ بە زمانی کوردی خوێندوویانە، بۆیە دەبێت لەکاتی جێبەجێکردنی مەرسوومە سەرۆکایەتیەکە رەچاوی ئەو ئاستە بکرێت کە ئێمە لە زمانی کوردییدا لە رۆژئاڤا پێیگەیشتووین.





