دیالە
plus4
berî 1 roj

بوومەلەرزەیەک بەهێز لەنزیک دەریاچەی حەمرین ڕوویدا

 

بوومەلەرزەیەكی بەهێز لەسنووری پارێزگای دیالە لە رۆژهەڵاتی عیراق روویدا.

بەپێی زانیارییەکان، بوومەلەرزەکە هیچ زیانێكی گیانی و ماڵیی لێنەكەوتووەتەوە.

لەوبارەیەوە دەستەی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق لەڕاگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە: ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەك بەگوڕی 4.5 پلە بەپێوەری ڕێختەر، لەنزیك دەریاچەی حەمرین لەباشووری ڕۆژئاوای شارۆچكەی جەلەولای سەر بەپارێزگای دیالە ڕوویداوە.

دەشڵێت: بوومەلەرزەكە لەقووڵایی 10 كیلۆمەتر ڕوویداوەو لەناوچەكانی دەوروبەریش هەستی پێكراوە، بەڵام هیچ زیانێكی گیانی و ماڵیی لێنەكەوتووەتەوە.