plus4
berî 2 saet
هەردوو دژە تیرۆری کوردستان و عێراق و هاوپەیمانان ئۆپراسیۆنێکیان لەگەرمیان ئەنجامدا
دژە تیــ..ــرۆری کوردستان لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند: لەدرێژەی هەوڵە بەردەوامەکانی بۆ پاراستنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و عێراق، بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتــ..ــیرۆر بە هاوبەشی دەزگای دژەتــ..ــیرۆری عێراق و هێزەکانی هاوپەیمانان، ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان لە سنووری گەرمیان ئەنجامدا
دەشڵێت، مەبەستی ئۆپراسیۆنەکە کێوماڵکردنی ناوچەکەو لەناوبردنی مەترسییەکانی هەر شانەیەکی نوستوو و چالاکی تــ..ــیرۆرستانە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە لە ئۆپەراسیۆنەکەدا توانرا دەستبەسەر ژمارەیەک کەلوپەلی لۆجستی بگیرێت کە لەلایەن تــ..ـــیرۆرستانەوە بەکاردەهات، هەروەها دەستیش بەسەر ژمارەیەکی تەقەمەنیدا گیراوەو چەند حەشارگەیەکی تــ..ــیرۆستانیش لەناوبراوە.
ڤیدیۆی ئۆپراسیۆنەکە لە تیلیگرامە 




