plus4
berî 2 saet
سەنادید خیانەتی لێکرایەوە؛ ئەو هێزەی خیانەتیان لەهەسەدە کرد
ئەمڕۆ شەڕ و روبەروبونەوە لە نێوان هێزی سەنادیدی هۆزی شمەر و هێزەکانی سوریا رویدا و کوژراو برینداریان هەیە.
شەڕەکە دوای ئەوە رویداوە کە حکومەتی سوریا داوای کردووە ئەو هێزە چەک دانێت و خۆی هەلوەشێنێتەوە؛ بیرە نەوتەکانی ژێر دەستیشی لەناوچەی تەل کۆچەر رادەست بکات.
هێزی سەنادید بەسەرۆکایەتی مانع حەمیدی دەهام؛ کە لەعەشیرەتی شمەر پێکدێن.. داواکەی حکومەتی سوریای رەتکردووەتەوەو هێزەکە کەوتونەتە ئامادە باشییەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ شەڕ لەنێوان ئەو هێزەی شمەرو هێزەکانی سوریا ( ئەمنی عامە ) رویداوەو کوژراوو بریندار کەوتوەتەوە.
عەبدوڵا حەمیدی عجێل یاوەر سەرۆک هۆزی شمەر لەعێراق هۆشداری داوەتە حکومەتی دیمەشق کە ئەگەر دەستدرێژی بکاتە سەر ئەو عەشیرەتە لەتەلکۆچەر ئەوە دەستەوەستان نابن.
پێشتر هێزی ( سەنادید ) بەشێک بوو لەهێزی هەسەدە؛ بەڵام لەکاتی لەشکرکێشی سوپای سوریا بۆ سەر حەسەکە؛ خیانەتیان کردو پشتیان لەهەسەدە کرد.
ئەو هێزە ناوچەی ژێر دەستی کە تەلکۆچەر بوو ( یەعربییە) ناوچەی سنوریی نێوان سوریاو عێراقیان رادەست هێزەکانی سوریا کرد.
ئەو کاتەی هاوپەیمانی هەسەدە بون؛ جگە لە موچەی چەکدارەکانیان.. لەساڵی 2014ـــەوە رێگەیان پێدرابوو رۆژانە 16 تانکەر نەوت وەک پشکی (مانع دەهام) سەرۆکی هێزەکە بەقاچاغ بفرۆشن.
لەئێستادا گرژییەکان بەردەوامەو داوا کراوە هەموو عەشیرەتی شمەر چەک هەڵگرن؛ سوریاش هێزی زیاتری رەوانەی ناوچەکە کردووە.




