plus4
berî 2 saet
بڕی سەرفیترەو زەکات بۆ پارەو زێڕو زیو بۆ ڕەمەزانی ئەمساڵ دیاریکران
ڕێژەی زەکات و سەرفیترە دیاریکران و بەپێی ڕاگەیاندراوی ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێم، ڕێژەکان بەمشێوەیەن:
ڕێژەی زەکاتی پارە بۆ ئەمساڵ بریتییە لەسێ ملیۆن دینار، هەر موسڵمانێک ئەو بڕە پارەیەی هەبوو، ساڵیشی بەسەردا تێپەڕی، دەبێت زەکاتی 2.5 % لێبدات، واتە لەیەک ملیۆن، 25 هەزار دینار، لەیەک دەفتەر دۆلار، 250 دۆلار.
ڕێژەی زەکاتی زیو بریتییە لە 200 درهەم، کەدەکاتە 140 مسقاڵ، هەر موسڵمانێک ئەو بڕە زیوەی هەبوو، گەر ساڵی بەسەردا تێپەڕی، واجبە 2.5% زەکاتی لێبدات.
ڕێژەی زەکاتی زێڕ بریتییە لە 20 مسقاڵ، گەر ساڵی بەسەردا تێپەڕی، دەبێت نیو مسقاڵی لێبدرێت، گەر 40 مسقاڵ بوو، یەک مسقاڵ واجبە.
ڕێژەی زەکاتی خشڵی حەڵاڵی ئافرەتان کە بۆ خۆیان بەکاریبهێنن و بازرگانیی پێوەنەکەن بریتییە 200 مسقاڵ زێڕ، گەر ساڵی بەسەردا تێپەڕی، واجبە 2.5% لێبدات.
زەکاتی سەرفیترە بۆ ئەمساڵ، گەر بەپارە بوو، بریتییە لەسێ هەزار دیناری عێراقی.
فیدیەی بەڕۆژوو نەبوون بۆ ئەمساڵ، بۆ ئەوانەی عوزری شەرعییان هەیە، گەر بەپارە بوو، بریتییە لەسێ هەزار دیناری عێراقی




