plus4
berî 2 saet
شیعەی عێراق سبەی پێنجشەممەی وەکو یەکەم رۆژی مانگی پیرۆزی رەمەزان راگەیاند
نوسینگەی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکان ئەمڕۆ چوار شەممە رایگەیاند, سبەی پێنجشەممە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆزە.
هاوکات هەر ئەمڕۆ لە وڵاتی ئێران ئەوە ڕاگەیەندرا کە سبەی پێنجشەممە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆزە.
دوێنێ لە هەرێمی کوردستان و ناوچە سونە نشینەکانی عێراق، وەقفی سوونی رایگەیاند ئەمڕۆ چوار شەممە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆزە.




