کۆبونەوە
plus4
berî 1 saet

سودانی بۆ بەرپرسانی کارەبا: لەمەودوا هەڵسەنگاندتان لەسەر بنەمای کۆکردنەوەی زۆرترین پارەی کارەبا دەبێت لە ماڵان

 

ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ بەرپرسانی باڵا کارەبا کۆبوەوە.

لە کۆبونەوەکەدا سودانی تەئکیدی لەسەر گرنگی بەردەوامیدان بە پرۆسەی کۆکردنەوەی پارەی کارەبای ماڵان کردەوە.

هاوکات بە بەرپرسانی کۆمپانیای دابەشکردنی کارەبای لە باکورو ناوەڕاست و باشور و هەروەها بەغداد ووت، بۆ لەمەودوا حکومەت هەڵسەنگاندنتان لەسەر ئەو بنەمایە دەکات کە کارەکانتان لەرووی کۆکردنەوەی پارەی کارەبای ماڵان لەچی ئاستێکدایە.

باسی لەوەشکرد لە مانگی ئازاری داهاتووەوە وەرگرتنی پارەی کارەبای هەردوو کەرتی پیشەسازی و بازرگانی بەشێوەی ئەلیکترۆنی دەبێت.