کۆبونەوە
plus4
berî 1 saet

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان:ــ

🔺ئەمڕۆ گەڕێکی دیکەی کۆبوونەوە هاوبەشەکانی نێوان بەرپرسانی دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان و وەفدێکی دیپلۆماسی و سەربازیی ئەمریکا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرۆسەی چاکسازی و یەکگرتنی هێزی پێشمەرگە بەڕێوەچوو .

🔺لە کۆبونەوەکەدا جەخت لە گرنگیی سەرخستنی پرۆسەی چاکسازیی هێزی پێشمەرگە کرایەوە و دوا هەنگاوەکانی پرۆسەکە خرانە ڕوو

🔺تەئکید لە هەنگاوی هاوبەش بۆ خێراکردنی پرۆسەکە و چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانی بەردەمی کرایەوە و بیروڕا سەبارەت بە فراوانکردنی هەماهەنگی و هاریکاری لەنێوان هەردوولادا ئاڵوگۆڕ کرا.