حوکمی زاتی
plus4
berî 1 saet

لەنێو کۆنگرێسی ئەمریکاوە داوا فیدڕاڵی بۆ کوردانی رۆژئاوا دەکرێت

 

مارلین ستۆتزمان، ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا پێی وایە، سوریایەکی یەکگرتووی فیدراڵی باشترین ڕێگەیە، کە تێیدا کورد مافی خۆبەڕێوەبەری هەبێت هاوشێوەی 'ویلایەتێکی' ئەمریکی لەژێر یەک ئاڵای سوریادا.

دەشڵێت، ئەو هەنگاوە توانای ئەوە بە کورد دەبەخشێت کە بە متمانە و دڵنیاییەوە پاشەڕۆژی خۆیان بونیادبنێن.

هاوکات پشتگیری تەواوی خۆی بۆ 'یاسای ڕزگارکردنی کورد' دەربڕی، کە هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە هێرشەکان دەپارێزێت و سزای هەر پێشێلکارییەک دەدات.

جەختیشی لەسەر پێویستی زیادکردنی بوونی ئەمریکا لە سوریا کردەوە لەبری کشانەوە، ئەمەش لەپێناو چەسپاندنی سەقامگیری و پاراستنی کەمینەکانی وەک کوردو درووز و مەسیحییەکان.