plus4
berî 1 saet
موژدەیەک بۆ ئەو شۆفێرانەی ئۆتۆمبێلەکانیان هەڵگری تابلۆی هەرێمی کوردستانە
وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بڵاویکردوەتەوە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەدیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییەکان، ئێستا شۆفێران دەتوانن لە رێگەی ئەپڵیکەیشنی KRDPassـەوە کۆپییەکی ئەلیکترۆنیی مۆڵەتی نوێی شۆفێرییەکەیان ببینن و لە کاتی پێویستدا بەکاری بهێنن.
وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لەراگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، ئێستا هەڵگرانی مۆڵەتی نوێی شوفێری دیجیتاڵی، دەتوانن کۆپی ئەلیکترۆنی مۆڵەتەکەیان لە موبایلەکانیاندا هابێت بۆ راییکردنی کارەکانیان.
دەشڵێت؛ ئەم خزمەتگوزارییە نوێیە کە لە بەشی "جزدان"ی ئەپەکەدا بەردەستە، رێگە بە هاووڵاتیان دەدات لە کاتی نەبونی مۆڵەتەکەیاندا بە هەر هۆکاریک، کۆپییەکی دیجیتاڵی نیشانی مەفرەزەکانی هاتووچۆ بدەن و کارەکانیانی پێ رایی بکەن.
بۆ سودمەندبوون لەم تایبەتمەندییە، پێویستە بەکارهێنەرانی سیستمی ئەندرۆید و ئایفۆن وەشانی نوێی ئەپڵیکەیشنەکە دابەزێنن تاوەکو هەموو وردەکارییەکانی مۆڵەتەکەیان بەشێوەیەکی پارێزراو بکەوێتە بەردەست.





