plus4
berî 2 saet
سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بەتوڕەییە بە فەرهاد ئەتروشی دەڵێت: دەستت لادە
ئەمڕۆ هەیبەت حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دەنگدانی لەسەر جێگیركردنی عەبدولئەمیر رەشید یاروڵا وەك سوپاسالاری عێراق خستە كارنامەی دانیشتنەكەوە و دەنگی لەسەردرا.
بەپێی ڤیدیۆكان كە بڵاوكراونەتەوە فەرهاد ئەتروشی جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمان ( پشكی پارتی ) هەڵدەستێتە سەرپێ و دەڵێت: سەرۆك ئەمە رێككەوتنی ئێمە نەبوو..!!! كوا ئەو هاوسەنگەییەی بڕیاربوو پەیڕەو بكرێت.. ئەمەی رودەدات نە پەرلەمانە و نە قبوڵكراوە..!!!
سەرۆكی پەرلەمان بڕگەكە دەخاتە دەنگدانەوەو گوێی لێ ناگرێت، هاواریشی بەسەردا دەكات و دەڵێت: دەست لادە
كێشەكە بەهۆی ئەوەوە دروست بوە كە پارتی دەیەوێت ئەفسەرێكی خۆی وەك سوپاسالاری عێراق دابنێت و دەڵێت: ئەو پۆستە پشكی پارتییە لەبەغدا و لەدوای خانەنشینبونی بابەكر زەیدی، زەوتكراوە و نەدراوەتەوە پارتی.
لەم لینکەوە ڤیدیۆی شەڕو ئاڵۆزییەکانی نێو پەرلەمان ببینە 




