plus4
berî 1 saet
تەنها لەمانگی ڕابردوودا 6 هەزار جیابوونەوەی هاوسەران تۆمارکراوە
ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق، ئاماری ژمارەی هاوسەرگیری و جیابوونەوەی بۆ مانگی کانوونی دووەمی 2026 بڵاوکردەوە.
بەپێی ئەو ئامارە، لەو مانگەدا زیاتر لە 27 هەزار گرێبەستی هاوسەری واژۆکراون، لەبەرامبەریشدا نزیکەی شەش هەزار حاڵەتی جیابوونەوە تۆمارکراون.
لەمانگی ڕابردوودا، 27 هەزارو 256 گرێبەستی هاوسەرگیری لەنێو دادگاکانی عێراق ئەنجامدراون، لەبەرامبەریشدا 5 هەزارو 999 حاڵەتی جیابوونەوە تۆمارکراون.
بەپێی ڕیزبەندییەک، شاری بەغدا زۆرترین ژمارەی هاوسەرگیری و لەهەمان کاتدا جیابوونەوەشی تێدا تۆمارکراوە، بەجۆرێک 1661 هاوسەرگیری و 636 جیابوونەوەی تێدا تۆمارکراوە.
کەمترین حاڵەتی جیابوونەوەش لەپارێزگای واست بووە کە 86 حاڵەت بووە.
هەرچی پارێزگای کەرکوکە، لەمانگی ڕابردوودا 1300 گرێبەستی هاوسەرگیری ئەنجامدراون، لەبەرامبەردا 162 حاڵەتی جیابوونەوە هەبووە.




