plus4
berî 2 saet
لەدوو ڕووداوی سەختی هاتووچۆدا چوار کەس گیانیان لەدەستدا
کەمێک بەر لەئێستا، دوو ڕووداوی هاتووچۆ ڕوویانداو بەهۆیانەوە چوار کەس گیانیان لەدەستدا.
ڕووداوی یەکەمیان لەناوچەی پیشەسازیی کۆنی شاری کەرکوک بوو.
ڕووداوەکە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری جێب لاریدۆو بارهەڵگرێکی کیا بوو، بەهۆیەوە شۆفێری کیا بارهەڵگرەکە دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.
لەڕووداوی دووەمدا کە لەسەر ڕێگەی کەرکوک - تکریت بوو، ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕاو بەهۆی ڕووداوەکەوە سێ سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە گیانیان لەدەستدا.





