plus4
berî 1 saet
شاسوار عەبدولواحید: كاندیدی یەكێتی بۆ سەرۆک کۆمار هەركەسێك بێت ئێمە پشتیوانیی دەكەین
شاسوار عەبدولواحید؛ سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاند: كاندیدی یەكێتی بۆ سەرۆک کۆمار هەركەسێك بێت ئێمە پشتیوانیی دەكەین.
ئەو هێزانەی بەشداری ئەم ڕێککەوتن و كۆبوونەوانە ناكەن و بەدەم ئەم بانگەوازەی ئێمەوە نایەن، سەر بەدەسەڵاتن.
ئەو هێزانە ڕازین بەمانەوەی پارتی و مانای ئەوەیە دەیانەوێت سەرۆكی حكومەت هەر لای پارتی بمێنێت.
شەڕی ئێمە لەگەڵ ئەو هێزە بچووكانەدا نییەو ناچم وەك هەندێك هێز لەژێرەوە پارە لەدەسەڵات وەربگرم و لەگەڵیاندا دابنیشم و ژێر بەژێر سەردانی دەسەڵات دەكەن و ئەوانیش هەڕەشەیان لێدەكەن.
كە گەیشتینە ڕێككەوتن، كاندیدی یەكێتی هەركەسێك بێت بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار، ئێمە پشتیوانی دەكەین.
ڕێککەوتنمان لەگەڵ یەکێتی، لەسەر شێوازی حکومڕانییە.
کۆبوونەوەکەمان لەگەڵ یەکێتی زۆرباش بوو.
ڕۆژ بەڕۆژ دامەزراوەکان هیچ گرنگییەکیان نامێنێت.
تائێستا داهات دیارنییەو گەندەڵی لەزیادبووندایە.
لەهیچ وڵاتێکدا نییە فەرمانبەر نیوەی مووچەکەی بدات بەکارەبا.
گەر ئەم ڕێککەوتنە وەک خۆی جێبەجێبکرێت، ئەوا لەبەرژەوەندیی خەڵکی کوردستاندا دەبێت.
پێدەچێت تاهەفتەی داهاتوو ڕێککەوتنەکەمان لەگەڵ یەکێتی بنووسرێتەوە.
ئێمە لەگەڵ یەکخستنی نێو ماڵی کورد داین، بەڵام بەمەرجێک دامەزراوەکانی ئەم هەرێمە بەهێزبن.
با هێزەکانی دەرەوەی پارتی بێن تا سەرۆکێک بۆ حکومەتی هەرێم دیاریبکەین.
لەئێستاوە هەنگاوی ڕاستەقینە دەنێین، تا گۆڕانکاری لەحکومڕانیی هەرێمدا ئەنجامبدرێت.
ڕێککەوتنەکەمان لەگەڵ یەکێتیدا، ڕێککەوتنێکی گشتگیرە بۆ هەرێم و بەغداش.





