plus4
berî 1 saet
کەرکوک.. ئەوەی لە پەنجا عەلی کە گومانی لێدەکرا بۆمبی چێنراو نەبوو
لەبەیانیی ئەمڕۆوە بابەتێکی گومانلێکراو لەجووتسایدی گەڕەکی پەنجا عەلی شاری کەرکوک بڵاوبووەوە کە گوایا بۆمبی چێنراوە.
پاش ئاگادارکردنەوەی هێزە ئەمنییەکان لەبوونی ئەو بابەتە گومانلێکراوە، هێزەکانی پۆلیسی کەرکوک بەناوچەکەدا بڵاوبوونەوه.
دواجار کەمێک بەر لەئێستا پۆلیس لەبوونی ئەو ماددە گومانلێکراوە دڵنیا بووەوە، لەوبارەیەوە سەرچاوەیەک لەپۆلیسی کەرکوک بە plus4ی ڕاگەیاند: ئەو بابەتەی گومانی لێدەکرا گوایا بۆمبی چێنراوە، هێزەکانیان دڵنیابوونەوە لەوەی بۆمبی چێنراو لەو ناوچەیە بوونی نییەو لەئێستادا هیچ شتێک لەوبارەیەوە لەئارادا نییە.





