plus4
berî 2 saet
ئەمڕۆ جارێکیتر بافڵ تاڵەبانی و شاسوار عەبدولواحید کۆدەبنەوە
بڕیارە کاتژمێر 11:30ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کۆببنەوە.
ئامانج لەکۆبوونەوەکە، درێژەپێدانە بەکۆبوونەوەی ڕابردووی نێوان هەردوولا، لەچوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانیان بۆ هەماهەنگیی سیاسی لە هەرێمی کوردستان.
پێشتریش مانگێک بەر لەئێستا لەڕۆژی 17ی کانوونی دووەم هەردوو سەرۆک کۆبوونەوەو ڕێککەوتنێکی سیاسییان بۆ یەکخستنی فراکسیۆنەکانیان ڕاگەیاند.
وەک هەردوو سەرۆک پێشتر ئاماژەیان پێدا، ئامانجی ئەم ڕێککەوتنە گۆڕینی هاوسەنگیی هێزو بەشداریکردنی کاریگەرە لەحکومڕانیی داهاتووی هەرێمی کوردستان.





