plus4
berî 2 saet
مەزڵوم عەبدی: بەفەرمی بانگهێشتی ئەمریکا کراین و سەردانی واشنتن دەکەین
ژەنەراڵ مەزڵوم عەبدی؛ فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هەسەدە، لەپەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن ڕایگەیاند: لەگەڵ زۆرێک لەسیناتۆرەکانی ئەمریکا کۆبوونەوەی گرنگ و بەرهەمدارمان ئەنجامدا.
وتیشی: لەئەمریکاوە بانگهێشتنامەی ڕەسمیمان بۆ نێردراوە بەمەبەستی سەردانیکردنی واشنتن.
ڕوونیشیکردەوە: ئێمەش ئەو پێشنیازە بۆ سەردانیکردنی ئەمریکا بەگونجاو دەزانین و لەنزیکترین دەرفەتدا سەردانێک بۆ ئەو وڵاتە ئەنجامدەدەین.





