plus4
berî 2 saet
وردەکاری بریندارکردنی نوسەرێک لە کەرکوک
کاتژمێر 9ی شەوی رابردوو لەگەڕەکی ئەڵماس؛ بەهۆی روداوێکی هاتوچۆوە تەقە لە نوسەر و مامۆستای هونەرە جوانەکان ( سەنگەر قوباد ) کراو بریندار بوە.
لەو بارەیەوە رۆژنامەنوس کاوێز مەلا پەروێز نوسیوێتی:" هاورێی و دۆستی ئازیزم شێوەکار و نوسەر سەنگەر قوباد لە لایەن کەسێکی بێ دەربەست لە ناو جەرگەی شاری کەرکوک بە گولەیەک بریندار ئەکرێ."
بەپێی زانیارییەکان کە plus4 دەستیکەوتووە؛ روداوەکە دوای ئەوە رویدا کە ئۆتۆمبێلێک خۆی بە ئۆتۆمبێلی مامۆستاکەدا کێشاوەو پاشان دابەزیوەو فیشەکێکی ناوەتە قاچی نوسەرەکەوە.
لەدوای تاوانەکە؛ تۆمەتبارەکە بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵاتووە و پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەی کردوەتەوەو بەدوای تۆمەتبارەکەوەن.




