فارس
plus4
berî 2 saet

فارس عیسا: درەنگ ناردنی 120 ملیار دینارەکە هۆکار نییە بۆ دواکەوتنی مووچەی هەرێم

 

فارس عیسا؛ لێپرسراوی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێم لەبەغدا دەڵێت: بەبڕیاری مەسرور بارزانی؛ سەرۆک وەزیرانی هەرێم، مانگانە داهاتی نانەوتی کە پشکی حکومەتی فیدراڵییە، ڕادەستی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی عێراق دەکرێت.

دەشڵێت: دواکەوتنی 120 ملیار دینارەکەی داهاتی ناوخۆی هەرێم، هۆکار نییە بۆ دواکەوتنی مووچە، حکومەتی عێراق هەمان مامەڵەی مووچە خۆرێکی عێراق لەگەڵ مووچە خۆرێکی هەرێمدا ناکات و جیاوازییان لەنێواندا دەکات، بۆیە ناردنی مووچە دوادەکەوێت.