plus4
berî 2 saet
مارکۆ رۆبیۆ: کۆبوونەوەکەم لەگەڵ مەزڵوم عەبدی مێژوویی بوو
مارکۆ ڕۆبیۆ؛ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند: دۆناڵد ترەمپ دوو جار داوای ڕاگرتنی شەڕی لەئەحمەد شەرع کردووە دژی کورد.
کۆبوونەوەکەم لەگەڵ مەزڵوم عەبدی؛ فەرماندەی هەسەدەو ئەسعەد شیبانی وەزیری دەرەوەی سوریا مێژوویی بوو.
دۆناڵد ترەمپ؛ دوو جار داوای لەشەرع کرد لەباکوورو ڕۆژهەڵاتی سوریا شەڕ دژی کورد رابگیرێت، تا بتوانن د11عـ.ـشە زیندانیکراوەکان بگوازنەوەو هەسەدەو حکومەتی سوریا یەکبخەن.
هەرچەند کارێکی قورس بێت، پێویستە ڕێککەوتنی نێوان کوردو دەسەڵاتدارانی سوریا جێبەجێبکرێت.
لەگەڵ درووز و عەلەوییەكان و هەموو پێكهاتەکانی سوریا دەبێت ڕێککەوتن ئەنجامبدرێت.
زۆر گرنگ بوو زیندانیکراوانی د11عـ.ـش لەسوریاوە بگوازرێنەوە بۆ عێراق.
پێویستە ڕێككەوتنی نێوان دەسەڵاتدارانی سوریاو كورد جێبەجێبكرێت و ئەمەش ئاسان نییە.
ڕێککەوتنێکی گرنگ لەنێوان کوردو دەسەڵاتدارانی دیمەشقدا واژۆ کراوە.
تا ئهم كاته، شهرع پابهندی بهڵێنهكهی بووهو پێویسته تاکۆتایی پێوهی پابهند بێت.




