مالکی
plus4
berî 2 saet

چوارچێوەی هەماهەنگی: نوری مالکی تەنها کاندیدی ئێمەیەو تەمەنی حکومەتەکەی سودانی درێژناکرێتەوە

 

چوارچێوەی هەماهەنگی دوا بڕیاری خۆی سەبارەت بەکاندیدی چوارچێوەکە داو ڕایگەیاند: نوری مالیکی یەکەم و کۆتا کاندیدمانە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق و تەمەنی حکومەتەکەی محەمەد شیاع سودانیش درێژناکرێتەوە.

لەوبارەیەوە عەبدولسەمەد زەرگوشی؛ سەرکردە لەچوارچێوەی هەماهەنگی دەڵێت: بیرۆکەی درێژکردنەوەی حکومەتەکەی سودانی بۆ ساڵێکی تر نەخراوەتەڕوو، بۆیە نوری مالیکی وەک تەنها کاندیدی لایەنەکانی نێو چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ سەرۆکایەتیی حکومەتی داهاتوو دەمێنێتەوە.

جەختیشیکردەوە: ئەوانەی لەسۆشیال میدیاو ماڵپەڕەکان بڵاودەکرێنەوە سەبارەت بەڕێککەوتنی بەرایی بۆ درێژکردنەوەی حکومەتەکەی سودانی بۆ ساڵێکی تر، هەواڵی نادروستن و لەهیچ کام لەکۆبوونەوەکانی هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگیدا باس نەکراوە.

ڕوونیشیکردەوە: قسەکردن لەسەر درێژکردنەوەی حکومەتەکەی سودانی لەگەمژەیی و شیکاری سیاسی زیاتر هیچیتر نییە.

دەشڵێت: ئەم بیرۆکەیە لەنێو چوارچێوەکەدا باس نەکراوەو هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی بڕیاری خۆیانداوە بۆ کاندیدکردنی نوری مالیکی بۆ سەرۆک وەزیرانی حکومەتی داهاتوو، پابەند بەم بڕیارە دەمێننەوەو هیچ گۆڕانکارییەک لەهەڵوێستەکەیاندا ڕووینەداوە.