plus4
berî 2 saet
وەزارەتی دارایی هەرێم سەبارەت بەهەژماری من دوا هۆشداری دەداتە مووچەخۆران
وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم سەبارەت بەپرۆژەی (هەژماری من)دوا هۆشداریداو ڕایگه‌یاند: سەرجەم ئه‌و مووچه خۆرانه‌ی تائێستا فۆڕمی هه‌ژماری من-یان پڕنه‌كردووه‌ته‌وه پێویسته به‌زوترین كات فۆڕمەکە پڕبكه‌نه‌وه‌و ئیتر دابه‌شكردنی مووچە به‌شێوه‌ی پێشتر نامێنێت و ده‌بێته ئه‌لیكرۆنی.
وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم ئه‌مڕۆ له‌نووسراوێكدا كه ئاراسته‌ی سەرجەم وه‌زاره‌ته‌كانی كردووه، تیایدا دەڵێت: ئاگاداری سه‌رجه‌م یه‌كه ژمێریاییه‌كان پارێزگاكانی هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆك ده‌كه‌ین كه له‌ڕۆژی 20ی 1ی 2026 به‌دواوه دابه‌شكردنی مووچە ته‌نها به‌شێوه‌ی دیجیتاڵی و له‌چوارچێوه‌ی پرۆژەی هه‌ژماری من ده‌بێت.
لەنووسراوەکەدا دەڵێت: سەرجەم ئه‌و مووچه خۆرانه‌ی تائێستا فۆڕمی هه‌ژماری من-یان پڕنه‌كردووه‌ته‌وه، پێویسته به‌زووترین كات فۆڕمەکە پڕبكه‌نه‌وه، ئه‌و مووچه‌خۆرانه‌ش كه فۆڕمیان پڕكردووه‌ته‌وه‌و ئاگاداری‌یان پێگه‌یشتووه بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی كارته‌كانیان، پێویسته سه‌ردانی ئه‌و بانكانه بكه‌ن كه داوایان لێكراوه سه‌ردانی بكه‌ن.
بەپێی ئاگادرینامەکەی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم: تائێستا 5 هه‌زارو 750 فه‌رمانبه‌ر خۆیان له‌پرۆژه‌ی هه‌ژماری من تۆمارنه‌كردووه، یاخوود كارتی بانكییان تۆمارنه‌كردووه، گه‌ر به‌په‌له كاره‌كانیان جێبه‌جێنه‌كه‌ن، ئه‌وا مووچه‌كانیان ڕاده‌گیرێت.




