هەرەشە
plus4
berî 2 saet

ئیتاڵیا هۆشداریی تووند ده‌دات: دەستبردن بۆ کورد یاریکردنە بەئاگرو ئاسایشی ئەوروپا؛ بۆیە تاقیمان مەکەنەوە

 

ئیتاڵیا هۆشدارییه‌كى تووند ده‌دات و دەڵێت: کورد هێڵی سوورە، بۆیە تاقیمان مەکەنەوە.

لەوبارەیەوە گۆیدۆ کرۆزێتۆ؛ وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا بە زمانێکی هەڕەشە ئامێز له‌ئه‌ڵمانیاوه‌ وتى: چیتر ڕێگە بەهیچ سەرکێشییەک نادەین کە ئاسایشی کورد تێکبدات.

دەشڵێت: چوونکە هەر لێدانێک لەکورد، بە واتای ئازادکردنی دێوەزمەی داعش و سووتانی ئاسایشی ئەوروپا دێت.

وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا وتی: باجی تاقیکردنەوەی ئەم هێڵە سوورە، زۆر قورستر دەبێت لەوەی هێرشبەران وێنای دەکەن، چوونکە پاراستنی کورد؛ بەرپرسیارێتییەکی ئەخلاقی و نێودەوڵەتییە.

جەختیکردەوە کە حکومەتی ڕۆما، کورد وەک هاوبەشێکی سەرەکی لەپاراستنی ئارامیی جیهان دەبینێت.

بەكۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تیی وت: کورد تەنها نین لەشەڕی دژی تیـ.ـرۆرداو ئاسایشی ڕۆژئاواش بەشێکی دانەبڕاوە لەئاسایشی جیهان.