plus4
berî 2 saet
ئەمڕۆ زیاتر لە 12 ملیۆن خوێندکار گەڕانەوە بۆ خوێندنگاکانیان
دوای کۆتایی هاتنی پشووی نیوەی ساڵ، ئەمڕۆ دەوامی قوتابخانەکان دەستی پێکردەوەو زیاتر لە 12 ملیۆن خوێندکار دەستیان بە خوێندن کردووە
کەریم سەید وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە، تەواوی ئامادەکارییە لۆجستی و هونەرییەکانیان تەواوکردووەو خوێندنگاکان ئامادەن بۆ پێشوازی لە خوێندکاران.
پێشتر وەزارەتی پەروەردەی عێراق رایگەیاند، لەمانگی رەمەزانی پیرۆزدا دەوامی قوتابخانەکان وەکو خۆی دەڵێت و کەم ناکرێتەوە.





