plus4
berî 2 saet
ئۆتۆنۆمی بۆ کوردانی رۆژئاوا دەستەبەر دەکرێت
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، بەرپرسانی ئەمریکا لەهەوڵدان تا جۆرێک لە ئۆتۆنۆمی بۆ کوردانی رۆژئاوا دەستەبەر بکەن بۆ ئەو مەبەستەش جووڵەیەکی دیبلۆماسی بەرفراوانیان دەستپێکردووە.
دەشڵێت، لە کۆبونەوەی نێوان مارکۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکاو مەزلوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات و ئەسعەد شیبانی وەزیری دەرەوەی سوریا، رۆبیو بە شیبانی وتووە ، دەبێت لە رێکەوتنەکەتان لەگەڵ هەسەدە زۆرترین نەرمی بنوێنن و داواکارییەکانی کورد جێبەجێ بکەن.
هاوکات داوای لە سوریا کردووە لەگەڵ کورد بگەنە لێکتێگەیشتنک کە ئاسایش لەناوچەکە بەرقەراربکات.
لەو چوارچێوەیەدا بەپێی سەرچاوەیەک کە بە رۆیتەرزی راگەیاندووە، ئەمریکا دەیەوێت جۆرێک لە ئۆتۆنۆمی بۆ رۆژئاوای کوردستان دەستەبەر بکات.
هاوکات لیندسی گراهام، سیناتۆری کۆمارییەکان لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا رایگەیاند، خیانەت لە کورد ناکەن و ئەوان هێرشی گروپەکانی سوریایان بۆ سەر کورد و ستاندووە
ئاماژەی بەوەشدا، رێگە نادەین سوریا بە هێزی چـ.ـەک دروستبێت، یاسایەکم لایە کە سزای هەر وڵاتێک دەدات کە پشتیوانیی شـ.ـەرع بکات لە هێرش بۆسەر ناوچە کوردییەکان





